ئابووری

حکومەتی هەرێم لە بارەی وەرگرتنەوەی ئەم پارەیە لە هاوڵاتیان بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم لە بارەی وەرگرتنەوەی ئەم پارەیە لە هاوڵاتیان بڕیاریدا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی سندوقی قەرزی بچووك لە هەرێمی كوردستان لە بارەی گەڕانەوەی قەرزەكەوە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت گەڕانەوەی قەرزەكە ئارەزوومەندانەیە.

لە روونكردنەوەیەكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاتووە "لە چوارچێوەی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی حكومەت، قەرزی بچووكیش كە لە ماوەی رابردوو بەهاوڵاتیان دراوە، لە هاوڵاتیان وەردەگیرێتەوە و بڕی گەڕانەوەكەش ئارەزوومەندانەیە".

ئاماژە بەوەشكراوە "داشكاندن بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەكرێت كە سودمەندبوون لە وەرگرتنی قەرز، بەڵام تائێستا بڕەكەی دیاریكراو نییە، بەڵام لەو حاڵەتەدا دەبێت ئەو كەسە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو قەرزەكە بگێڕیتەوە و لە دەرچوونی بڕیاری نوێ هەمووان ئاگادار دەكرێنەوە".

لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 10 هەزار هاوڵاتی سودمەندبوون لە وەرگرتنی قەرزی بچوم و بڕی پارەكەش لە یەك ملیۆنەوە بۆ 15 ملیۆن دینار بووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان