عیراقی

دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆ توند دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆ توند دەكرێتەوە

مەودا میدیا-

بەهۆی تۆماركردنی زۆرترین تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوو، شانەی قەیرانەكان داوای 14 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی توند دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە، شانەی قەیرانەكانی عیراق داوای كردووە بۆ ماوەی 14 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی توند لە سەرانسەری عیراق رابگەیەندرێت بۆ ئەوەی رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكراوە "عیراق لە دۆخێكی خراپدایەو ماوەی چەند رۆژێكە زۆرترین تووشبوو تۆماركراوە و پێویستە رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتر بگیرێت".

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوو زیاتر لە 350 كەس تووشی ڤایرسی كۆرۆنا بوون.

Qaiwan
Qaiwan