ئابووری

تمەن هاڕەیەكی گەورەی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تمەن هاڕەیەكی گەورەی كرد
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، نرخی تمەن دابەزینی گەورەی تۆماركرد بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی.

ئیراهیم غەفور، لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی تمەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی دابەزینی گەورەی تۆماركرد".

ئاماژەی بەوەشكرد "100 دۆلار ئێستا بەرانبەرە بە یەك ملیۆن و 665 هەزار تمەنی ئێرانییە".

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە نرخی تمەن بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی بەشێوەی بەرچاو دابەزیووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریكا سزای بەسەر ئێران سەپاند.
Qaiwan
Qaiwan