ئابووری

هاوڵاتیان لە مەترسیەکی ترسناک ئاگادار دەکرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتیان لە مەترسیەکی ترسناک ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا_

لە مەرزێکی سنوری پاریزگای هەڵەبجە دەست بەسەر بڕی 21 تەن شوتی خراپ گیراوە کە شیاوی خواردن نەبووەو مەترسیدار بووە بۆ تەندروستی هاوڵاتیان.

کەیوان مەنوچەر، لێپرسراوی هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ ڕایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئایار لەلایەن کەرەنتینەکەیانەوە دەستگیرا بەسەر بڕی(21)تەن  شوتی خراپ بوو کە شیاو نەبو بۆ خواردن."

وتیشی "لەلایەن لیژنەی لەناوبردن و ئاودیوکردنەوەوە ئەو بڕە شوتییە خراپ بووە دەنێردرێتەوە بۆ وڵاتی ئێران."

ئەو شوتییە لەبەر ئەوەی خراپ بووە مەترسیداربووە بۆ تەندروستی هاوڵاتیان، ساڵانەش بە دەیان و سەدان تەن خۆراکی خراپ و ناتەندروست لە لایەن ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت وبەشێک کەو خۆراکە دەچێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.

Qaiwan
Qaiwan