عیراقی

خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی عیراق دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی عیراق دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو ژمارەیەك لە چالاكوانان لە چەند شارێكی عیراق دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە و بارەگای چەند حزبێکیان سوتان و داوای ئەوە دەکەن سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن.

هەرچەندە شەوی رابردوو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەک بڕیاری لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان دەرکرد و یەکێک لە بڕیارەکانیش ئازادکردنی سەرجەم خۆپیشاندەران بوو، بەڵام ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتییان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد لە شارەكانی، بەغدا، واست، بابل، بەسرە و کەربەلا و چەند بارەگایەکی حزبیشیان سوتاند.

ئەو خۆپیشاندەرانە داوای ئەوە دەکەن مستەفا کازمی سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، هەروەها بەپێی  ئەو زانیاریانەی لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان بڵاوکراونەتەوە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عیراق دەستپێدەکاتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان