کوردستانی
وادەی کردنەوەی کافتریاکان راگەیاندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پارێزگاری هەولێر وادەی کردنەوەی کافتریا و چێشتخانە و پارک و هۆڵە وەرزشییەکانیش راگەیاند و جێگری پارێزگاری هەولێریش دەڵێت "پێشنیازەکانمان ناردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ چاوەڕێی ئەوەین وەڵامان بدرێتەوە بۆ کردنەوەی ئەو شوێنانە".
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "لە رۆژی دووشەممەوە چەند شوێنێکی دیکە لە شاری هەولێر لە ژێر رێنمایی و رێکارەکانی وەزارەتەکانی تەندروستیی و ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە لەوانە، چێشتخانەکان، کافتریاکان، پارکەکان و هۆڵە وەرزشییەکان".
هاوکات، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە سەرجەم پێشنیازەکانمان ناردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ پەسەندکردنی پێشنیازەکانمان ئێمەش رێنماییە نوێیەکان بڵاو دەکەینەوە و رێگە بە کردنەوەی ئەو شوێنانە دەدەین".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو سەرجەم بەربەستەکانی شاری هەولێر لابران و ناو بازاڕ و دوکانەکان پاکژکرانەوە و دەرمایان پێدا رشێندران بەمەبەستی کردنەوەیان.