کوردستانی
دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە و شێواز و کاتەکەی دەگۆڕێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سبەی دووشەممە دەوامی سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەکرێتەوە و پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت "لە هەفتەکەدا لە رۆژی یەکشەممەوە تا چوارشەممە دەوامی فەرمی دەبێت".
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "لە سبەینێوە دەوامی دامودەزگاکانی حکومییەکان دەکرێتەوە و بەپێی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی پێویستن بۆ بەڕێکردنی کاری رۆژانەی هاوڵاتییان لە کاتژمێر 9:00 بەیانی بۆ 1:00ی پاشنیوەڕۆ".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە هەفتەکەدا لە رۆژی یەکشەممەوە تا چوارشەممە دەوامی فەرمی دەبێت، هەروەها بۆ زیادکردنی دەوامیش دەسەڵاتمان داوەتە بەڕێوبەری فەرمانگەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان".
ئەوەشی خستەڕوو "دەبێت فەرمانگەکان بە مەرجی تەندروستییەکان بکرێنەوە و هاوڵاتییانیش پێش سەردانکردنیان کات وەربگرن ئینجا سەردانی فەرمانگەکان بکەن".