کوردستانی
هاتووچۆ هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە کە سبەینێ دوو شەممە دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەست پێدەکاتەوە و دەتوانن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانیان بکەن.
لە ئاگاداری نامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێرانی پارێزگای سلێمانی دەکات کە سبەینێ دوو شەممە دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان دەست پێدەکات و دەتوانن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانمان بکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مامەڵانەی کە لەم هەفتەیەدا ئەنجام ئەدرێن بریتین لە:
1-مامەڵەکانی تۆماری یەکەم جار
2-گواستنەوەی خاوەندارێتی (تحویل)
3-نوێکردنەوەی ساڵانە
4-نوێکردنەوەی مۆڵەت
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەکاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان پێویستە ڕێنماییەکانی تەندروستی لەبەرچاو بگیرێت و کۆبوونەوەی زۆر دروست نەبێت و هەر هاوڵاتییەک لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیمان پێویستە ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئەنجام بدەن وەک بەکارهێنانی ( دەستکێش و دەمامک)".
لە کۆتایی ئاگادارینامەکەدا هاتووە "ئەو کەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەن پێویستە پابەندبن بە سیستەمی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی و لەسەر کورسییەکان دابنیشن تا کاتی هاتنی سەرەی خۆیان بەمەبەستی دروست نەبوونی قەرەباڵغی لەبەردەم پەنجەرەکاندا".