ئابووری
خواردنێكی سەرەكی هاوڵاتیان گران بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نرخی مریشك لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی تۆماركردووە و لە ئێستادا هۆڵەكانی داغڵكردنی جوجك دەستیان بەكاركردن كردووەتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە لە دوو مانگی رابردوو بەشێك لە هۆڵەكان كاریان راگرت.
نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوو مانگی رابردوو بەشێوەی بەرچاو خاوەن كێڵگەكان تووشی زیان بوون، ئەوەش وایكرد لە نێوان لەسەدا 30 بۆ 40ی كێڵگەكان داخراون و خاوەكانیان نەیانتوانی بەردەوام بن لە گەورەكردنی جوجك".
ئەوەشی خستەڕوو "چەند رۆژێكە نرخی مریشك بەرزبووەتەوە و شەوی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 400 دینار لە هۆڵەكانەوە خراوەتە بازاڕ، ئەوەش لە كاتێكدایە لە دوو هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ بە هەزار و 400 دینار بوو".
لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە دوكانەكانی فرۆشتنی مریشك بە دوو هەزار و 750 دینارەو بەوەش نرخەكەی بەرزبووەتەوە و چاوەڕێ دەكرێت تا جەژنی رەمەزان نرخەكە زیاتر بەرزبێتەوە.