ئابووری

نرخی تمەن گەورەترین دابەزینی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی تمەن گەورەترین دابەزینی تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕ، نرخی تمەن دابەزینی تۆماركرد و ئەوەش یەكەمجارە بەو شێوازە نرخی تمەن دادەبەزێت.

لە كاتی داخستنی بازاڕی، نرخی تمەن دابەزینی گەورەی تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ یەك ملیۆن و 680 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەكراوە.

تمەنی ئێرانی دوای سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە لە دوو ساڵی ڕابردوو بەشێوەی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد و پێش سزاكان 100 دۆلار بەرانبەر بوو بە 330 هەزار تمەنی ئێرانی.

Qaiwan
Qaiwan