ستایڵی نوێ

کێکی جیاواز و بەتام دروست بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێکی جیاواز و بەتام دروست بکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کێکی گوێز هیندی یەکێکە لە کێکە بەتامەکان کە خواردنێکی سوکە بۆ گەدە دەتوانرێت لە شوانی رەمەزان بخورێت، بەمشێوەی خوارەوە ئامادە دەکرێت.

پێداویستییەکان

 دوو کوپ ئارد، چوار هێلکە، کوپ و نیوێک شەکر، ¾ کوپێک زەیت، کەوچکێکی گەورە ڤانێلا، سێ کەوچکی بچوک پیکن پادەر، دوو کوپ گوێزی هیندی، سێ کوپ ئاو، کوپێک کرێم.

چۆنێتی ئامادەکردنەکەی

سەرەتا لە قاپێکدا گوێزی هیندی و ئاوەکە تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر وازیلبهێنە، دواتر فڕنەکە ئامادەبکە و بیخەرە سەر پلەی گەرمی 160، پاشان بە خەڵاتە هێلکە و شەکر و ڤانێلا و زەیتەکە تێکەڵ بکە، لەگەڵ کوپێک لە گوێزی هیندیەکەی تێکەڵ بە ئاوەکە، دواتر ئارد و پیکن پاودەرەکەی تێبکە، قاڵبەکە چەور بکە و ئاردی پێدا بپرژێنە و ئاوێتەی هەویرەکەی تێبکە، قاڵبەکە بخەرە فڕنەوە بۆ ماوەی 40 خولەک، پاشان دەریبهێنە و وازیلبهێنە بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر کرێمەکە و کوپەکەی دیکە گوێزە هیندیەکە تێکەڵ بکە، بیکە بەسەر کێکەکەدا و پێشکەشی بکە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد