ئابووری

نەوت نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوت نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركردو ماوەی پێنج رۆژە بەو شێوەیە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئۆیڵ پرێس، ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی جۆری برێنت بەرزبووەتەوە و ئێستا یەك بەرمیل بە 31 دۆلار و 11 سەنتە.

هەروەها "نرخی نەوتی جۆری خاوی ئەمریكیش بەرزبووەتەوە و ئەویش ئێستا یەك بەرمیل بە 25 دۆلار و 10 سەنتە".

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری دەبێت لەسەر پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی بۆ پێدانی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.

Qaiwan
Qaiwan