کوردستانی

زانیاری نوێ لەسەر مەلا كرێكار بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەسەر مەلا كرێكار بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا-

برایەكەی مەلا كرێكار كە ئێستا لە وڵاتی نەرویج دادەنیشێت لەسەر هەواڵی مەلا كرێكار لە ئیتاڵیا دەڵێت، پارێزەرە ئیتاڵییەكە پەیوەندی بە پارێزەرە نەرویجییەكەی مەلا كرێكاری برای كردوەو هەندێ زانیاری نوێی پێ وتووە.

خالید رەنجدەر، برای مەلا كرێكار دەڵێت "ئەمڕۆ 11ی ئایار، پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار لە ئیتالیاوە تەلەفۆنی کردووە بۆ برینیار مێلینگ، پارێزەرکەی لە نەرویج. پێی راگەیاندووە کە رۆژی 3ی تەمموز، دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتالیا سەیری کەیسەکەی مەلا كرێكار دەکاتەوە".

هەروەها وتویەتی "تەنیا یەک رۆژ دانراوە بۆ سەیری کردنەوەی کەیسەکەی، ئەگەر بە بەڵگە دەنگییەکانیشدا بچنەوە دەبێ رۆژێکیتر گوێیان لێ بگرنەوە".

باسی لەوەشكردووە " پارێزەرە ئیتالییەکە وتوویەتی کە بە پێی سیستەمی زیندانی رێبیبیکا لە شاری رۆمای ئیتالیا قەشە سەردانی زیندانییەکان دەکا،  بۆیە قەشەیەک بە پارێزەرەکەی مامۆستای وتووە کە بێنیوویەتی و تەندروستی باشە، بەڵام دانیشتنیان پێکەوە نەکردووە".

Qaiwan
Qaiwan