کوردستانی
دارایی لە بارەی مووچەی فەرمانبەران زانیاری ئاشكراكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، شاندی هەرێمی كوردستان و بەغدا ئەنجامی كۆبوونەوەكانیان كردوە بە راسپاردەو داویانەتە سەرۆك وەزیرانی عیراق.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی رایگەیاند "شاندی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و عیراق ئەنجامی كۆبوونەوەكانی رابردووی نێوانیان داوەتە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق".
هەروەها دەڵێت "پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا كازمی لەسەر راسپاردەكان بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكات و رەوانە بكرێت".
بۆ مانگی چوار ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری راگرتنی 454 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیداو تائێستاش رەوانە نەكراوە.