کوردستانی
لەبارەی پێدانی جەژنانەوه روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنجی هەولێر، لە بارەی پێدانی جەژنانە بە كرێكارانی پاككەرەوەی خۆڵ و خاشاك روونكردنەوە دەدات و دەڵێت، هیچ كەسێك ئەو كارە نەكات.
لە راگەیەندراوێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هاتووە "داوا لە هاوڵاتیان دەكەین ئەگەر گرفتێك لە كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك روویدا لە لایەن كرێكارەكانەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن".
هەروەها "ئەوانەی كە جەژنانە دەدەنە كرێكارەكانی پاككەرەوە، بابەتە ئارەزوومەندانەیەو بە زۆر نییە، هەر كرێكارێك فشاری دروست كرد یان نیشانەیان خستە سەر دەرگا سكاڵا تۆمار بكەن لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی".