کوردستانی

پارتی تووشی كێشەی ناوخۆیی بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی تووشی كێشەی ناوخۆیی بووە
مەودا میدیا-

سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، هه‌موو جارێك كه‌ باسی پارتی ده‌كه‌ین ده‌ڵێین وه‌ك پێشتری ئێمه‌ی لێهاتووه‌ ئێستا بوونه‌ته‌ دوو باڵ، بۆیه‌ ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا ده‌كه‌ین كه‌هه‌مان نه‌خۆشی پێشتری ئێمه‌ی هه‌یه‌.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا باسی لەوەكردووە " تێڕوانینی ئێمه‌ وایه‌ ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆته‌ دوو باڵ هه‌موو جارێك كه‌ باسیشیان ده‌كه‌ین ده‌ڵێین ئه‌وان وه‌كو ئێمه‌یان لێهاتووه‌ پێش كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ناو ئه‌واندا هه‌یه‌ ئێمه‌ توانیمان له‌ كۆنگره‌ی چواره‌مدا چاره‌سه‌رییان بكه‌ین".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "هیچ كات به‌ ئه‌ندازه‌ی ئێستا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ته‌با نه‌بووه‌ ئه‌مه‌ له‌ماوه‌ی ده‌ ساڵدا ئاستی ته‌بایی له‌ناو یه‌كێتیدا زۆر هه‌ڵكشاوه‌، به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی پێشتری ئێمه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو پارتی هیوادارین ئێمه‌ چۆن توانیمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ به‌گونجاوی ده‌زانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن".

هەروەها دەڵێت " پێشتر یه‌كێتی له‌دۆخێكی زۆر خراپدابوو، پڕۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار كێشه‌ی هه‌بوو، بۆچونی جیاواز و لێدوانی جیاواز و بڕیاری جیاواز هه‌بوو ئێستا ئێمه‌ ئه‌و كێشانه‌ی خۆمان چاره‌سه‌ر كردووه‌ به‌ڵام كێشه‌یه‌كی ترمان بۆ دروست بووه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێستا ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا ده‌كه‌ین كه‌هه‌مان نه‌خۆشی پێشتری ئێمه‌ی هه‌یه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستایاندا".

دەشڵێت " له‌ناو پارتی دوو گروپ هه‌یه‌ ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین، پێمان باشه‌ دۆستایه‌تی هه‌ردوو گروپه‌كه‌ی ناو پارتی بكه‌ین ئه‌وان خۆیان په‌یوه‌ندییان به‌ چ ئاقارێكدا ده‌ڕوات په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نیه‌".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان