کوردستانی

سەركردەیەكی كۆمەڵ وەڵامی گەڕانەوەی ئارام قادر دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەركردەیەكی كۆمەڵ وەڵامی گەڕانەوەی ئارام قادر دەداتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێكی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، كاتی خۆی ئارام قادر بەبێ هیچ هۆكارێك كۆمەڵی ئیسلامی بەجێهێشتوو و كۆمەڵێك كەسی لەگەڵ خۆی برد و ئێستاش با وازبهێنێت و نەگەڕێتەوە.

مەڕوان گەڵاڵی، ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هاتنەوەی كاك ئارام قادر بۆ ناو كۆمەڵی ئیسلامی كۆدەنگی لەسەر نابێت و ڕای جیاوازی لەسەر دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو كاتی خۆی كە كۆمەڵی ئیسلامی بەجێهێشت، هیچ هۆكارێكی رۆشتنی نەبوو كە لەگەڵ خۆیدا ژمارەیەك كەسی راپێچ كرد و بردینی، ئێستاش بۆ كاك ئارام قورسە بێتەوە ناو كۆمەڵی ئیسلامی".

وتیشی "وا باشە بۆ كاك ئارام واز لە سیاسەت بهێنێت و دانیشتێت و خەریكی خوێندنەوە و نوسین و ماڵ و حاڵی خۆی بێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان