عیراقی

تۆمارکردنی 95 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عیراق راگەیاندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمارکردنی 95 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە عیراق راگەیاندرا
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 95 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 2 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  دوو هەزار و 913 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 95 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 2 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە  و 113 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، دوو هەزار و 913 کەس تووشبوون و هەزار و 903 کەس چاکبوونەتەوە و 112 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
 

Qaiwan
Qaiwan