کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت رەسوڵی كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەردانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایاری 2020 لەشاری سلێمانی بافڵ تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی کرد کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەكێتی لەدوای كۆنگرە، هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و ئەنجومەنی سەركردایەتی، دۆخی كوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنەكان، ژیان و گوزەرانی خەڵك و دابینكردنی مووچە لەلایەن حكومەتەوە کرد.
كۆسرەت رەسول دووپاتی كردەوە "یەكێتی ڕۆڵی سەرەكی بگێڕێ لەخزمەتكردنی كوردستانیان و پێشەنگ بێ لەپاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد".