کوردستانی

هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە بەمەبەستی  مامه‌ڵه‌ی تۆماری یه‌كه‌م جار و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری سەردانی بەڕێوەبەراتییەکەیان دەکات.

ئەمڕۆ له‌ راگه‌یه‌نرداوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ نیازن له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ 17-5-5-2020، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌ی تۆماری یه‌كه‌م جار (تسجیل اول مره‌) و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری، پێویسته‌ پێشوه‌خته‌ له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی هاتووچۆی سلێمانییه‌وه‌ به‌شی (تۆماری ئه‌لیكترۆنی بۆكاتی سه‌ردانیكردن) داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و چاوه‌ڕێ بكه‌ن تا كاتی سه‌ردانیكردنه‌كه‌یان بۆ دیاری ده‌كرێت و له‌ هه‌مان به‌شی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ده‌توانن ناوه‌كانیان و كاتی سه‌ردانه‌كه‌یان ببینن.. (له‌كاتی ئێستادا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌سته‌, كلیك بكه‌ بۆ خۆ تۆماركردن)".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویسته‌ هاووڵاتییان ئاگاداربن به‌ بێ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی هاتووچۆی سلێمانی ناتوانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌كانیان لێ وه‌رناگیرێت".

هەروەها ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه‌، له‌كاتی ئێستادا ئه‌م ڕێنماییه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی تۆماری یه‌كه‌مجار و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریان هه‌یه‌ و سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌كه‌ن تا ده‌رچوونی ڕێنمایی نوێ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان