کوردستانی

بەرهەمی جوتیاران لە مەترسیدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرهەمی جوتیاران لە مەترسیدایە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی هەفتەیەکە سوتاندنی دەغڵودانی جوتیاران لە ناوچەی شێخ باوە و قەزای جەلەولا لە شەواندا بووەتە دیاردە، ئەمەش وادەکات ماندووبوونی ئەمساڵی ئەو جوتیارانە بە هەدەربچێت و فەرماندەیەکی هیزەکانی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت سووتاندنی ئەو دەغڵودانانە گوماناوییە و نازانرێت کێ ئەو کارە دەکات.

عەمید کەمال مەحمود، فەرماندەی لیوای 5ی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی کوڵەجۆ بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی هەفتەیەکە دەرەنگانی شەو لەلایەن کەسانی گومانلێکراوەوە دەغڵودانی جوتیاران لە قەزای جەلەولا و ناوچەی شێخ باوە دەسوتێنرێت و ئەمەش زیانی زۆری بە جوتیاران گەیاندووە".

سەبارەت بەوەی گومان لەكێ دەکرێت وتی "لەبەر ئەوەی  پێش پرۆسەی ئازادی عیراق پێشتر ماڵە عەرەبەکان لەوێ بوون لە ئێستادا ئەو عەرەبانە دەرکراون کورد چووەتەوە شوێنیان بۆیە گومان دەکرێت ئەوان بن، هەروەها گومان دەکرێت چەکدارانی داعش بن، لەبەر ئەمەش ناتوانین بزانین بەدیاریکراوی کێیە ئەو کارە دەکات".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوە ماوەی دوو ساڵە لەم ناوچانە هەمان دیاردە روو دەداتەوە و شەوان دەغڵودان و بەرهەمەکانی جوتیاران دەسوتێندرێت، بۆیە گرنگە جوتیاران زیاتر ئاگاداری بەرهەمەکانیان بن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان بپارێزن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان