کوردستانی
گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن 32 ساڵی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران کوژرا کە خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە.
کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن 32 ساڵی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران کوژرا کە خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە.
ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایاری 2020 هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای بەردەپانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.
پەیامنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت رایگەیاند"ئەو کۆڵبەرە تەمەنی 32 ساڵە و ناوی "کامەران مەولانیا" و خەڵکی گوندی گەولان، هەروەها ناوبراو خێزاندار و باوکی کچێکی پێنج ساڵان بووە".