کوردستانی

بەم بەیانییە هەواڵێكی خۆش بۆ هاوڵاتیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم بەیانییە هەواڵێكی خۆش بۆ هاوڵاتیان
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، سەرۆكی نوێی حكومەت بڕیاریداوە پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەر بە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند "مستەفا كازمی، سەرۆكی حكومەتی عیراق بەڵێنی داوە پێش جەژنی رەمەزان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت".

باسی لەوەشكردووە "هیچ بابەتێكی لەو شێوەیە نییە كە بەغدا بیەوێت خۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت".

بەهۆی رادەست نەكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا، ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگرتووە و تائێستا رەوانە نەكراوە كە بڕەكەی 454 ملیار دینارە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان