کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرا
مەودا میدیا-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی وڵات ماستەرو دکتۆرا دەخوێنن و ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە گەڕاونەتەوەو لەعیراقەوە بە ئۆنلاین دەخوێنن، ئەوا ئەو ماوەیەی ئێرەیان وەک ئیقامەی وڵاتە بیانیەکە بۆ ئەژمار دەکرێت.

رێبوار كەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نوسیویەتی " بە هەوڵی هەموولایەک توانرا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراق و بەهاوکاری وەزارەتی دەرەوە، چەند بڕیارێكی گرنگ لە بارەی خوێندكارانی ماستەرو دكتۆرا دراوە".

باسی لەوەشكرد "ئەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی وڵات ماستەرو دکتۆرا دەخوێنن و ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە گەڕاونەتەوەو لەعیراقەوە بە ئۆنلاین دەخوێنن، ئەوا ئەو ماوەیەی ئێرەیان وەک ئیقامەی وڵاتە بیانیەکە بۆ ئەژمار دەکرێت و لەکاتی یەکسانکردنی بڕوانامەکەیاندا هیچ کێشەیەکیان نابێت".

ئەوەشی خستوەتەڕوو " ئەو زانکۆیانەی خوێندنیان نەکردۆتە ئۆنلاین، ئەوا هیچ کێشەیەک نیە و هەرکات خوێندن ئاسایی بوەوە خوێندکاران دەتوانن بگەڕێنەوەو دەست بەخوێندن بکەنەوە لە زانکۆکانی دەرەوەدا، ئەو خوێندکارانەشی بەردەوامن لەخوێندن لە وڵاتان هیچ گرفتێکیان نیە". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان