ئابووری
بازرگانێكی سلێمانی كارێكی مەترسیداری ئەنجامداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە بازگەی پێنجوێن دەستیان بەسەر بارهەڵگرێك گرتووە كە جگەری قەدەغەكراوی ئێرانی تیابووە.
لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە دەڵێت "هێزەكانیان لە بازگەی پێنجوێن دوای ئەوەی پشكنینیان بۆ بارهەڵگرێك كردووە دەركەوتووە بڕی 450 كیلۆ جگەری قەدەغەكراوی ئێرانی تیابووە".
باس لەوەشكراوە "خاوەن بارهەڵگرەكە وتویەتی بەزەبری هێز لەلایەن كەسێكەوە ئەو كارەی پێكراوە تا لە ناحییەی عەربەتی شاری سلێمانی رادەستی كەسێكی تری بكات".
ئەوەش خراوەتەڕوو "لەژێر چاودێری هێزەكانی ئاسایش بارهەڵگرەكە هێنراوەتە عەربەت و لەكاتی ئاڵوگۆڕكردن خاوەن جگەرەكە دەستگیركراوە".

بیروڕا