ئابووری

ئاگادارن مووچەی ساڵێكی فەرمانبەرانی هەرێم چی لێكراوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارن مووچەی ساڵێكی فەرمانبەرانی هەرێم چی لێكراوە؟
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە رێگەی كۆمپانیایەكەوە لە شاری هەولێر بڕی شەش ملیار یۆرۆ براوەتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان كە مووچەی یەك ساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "کۆمپانیایەک لە هەولێر بەناوی (ئابوور گروپ) نزیکەی شەش ملیار یۆرۆ، دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەی کەناری وارف لە لەندەن بۆ بانکیHSBC کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی جیهان، ئەم پارەیە لە هەرێمی کوردستانەوە رۆشتووە و تا ئێستاش سەرقاڵی بەدواداچوونین و زیاتر لە 30 بەڵگەمان لایە بە ناوی سیانی ئەو کەسەی پارەکەی ناردووە و بانکەکە و ژمارەی حسابی و ئەو بانکەشی کە لەلەندەن پارەکەی وەرگرتووە و تەواوی بەڵگە زانیارییەکان لە دوای تەواوبوونی بەدواداچوونەکەمان بڵاو دەکەینەوە".

باسی لەوەشكردووە "دەبێت حکومەتی هەرێم بەزوترین کات ئەم پارەیە بگێڕێتەوە چونکە ئەم پارەیە بودجەی زیاتر لە ساڵێکی حکومەتی هەرێم ومووچەی سەرجەم فارمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ ماوەی یەک ساڵ".

دەشڵێت " سەرجەم بەڵگەکان رادەستی داواکاری گشتی دەکەین لەدوای تەواوبوونی بەدواداچونەکەمان، ئەمە گەورەترین کارەساتە لە رووی ئابوورییەوە لە هەرێمی کوردستان روویدابێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان