کوردستانی
هاتووچۆ بڕیارێکی گرنگی دەرکرد و شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
 
            مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵانەی بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە كەوتونەتە سزا تا سەرەتای مانگی داهاتوو غەرامە ناكرێن.
لە راگەیەندراوێكی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هاتووە "ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەكەین، ئەو مامەڵانەی بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە كەوتونەتە سزاوە تا یەكی حوزەیران هیچ سزایەكی دارایی نایانگرێتەوە".
ئەو بڕیارە لە كاتێكدا كە لە ماوەی كەرەنتینە و راگرتنی دەوامی فەرمانگەو هاتووچۆی سلێمانی بەشێك لە شۆفێران مامەڵەیان هەبووە و نەیانتوانیوە ئەنجامی بدەن.
بیروڕا
 
                     
                     
                     
                    


 
                             
                             
                             
                             
                             
                             
                             
                            