کوردستانی

قۆڵبڕ و ساختەچییەكەی سلێمانی دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


قۆڵبڕ و ساختەچییەكەی سلێمانی دەستگیركرا
مەودا میدیا-

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەچەند بنكەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە "دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دیاریكردنی شوێنی تۆمەتبار ، شەوی 10ی ئایار، كاتژمێر 7:30 خولەك مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە چەند بنكەیەك فەرمانی دەستگیركردنی هەبووەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بووەوەو تەقەی كردبوو".

باس لەوەشكراوە "تۆمەتبار ناوی (ه ، م ، ع ) لەدایكبووی 1992 ی دانیشتوی شاری سلێمانی، كە لەچەند بنكەیەك داواكراوە و پێشتریش تەقەی لە مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد كردبوو لەكاتی چونیان بۆ دەستگیركردنی، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (405- 31 ، 229 و 430 ) كە بریندار كردن و سەرانەوەرگرتن و هەرەشەكردنە لە هاوڵاتیان راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

Qaiwan
Qaiwan