ئابووری

دارایی لەسەر بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دارایی لەسەر بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیاری ئاشكراكرد
مەودا میدیا-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان راسپاردەیەكی داوەتە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی 13 جۆر لە دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕێت.

سەركۆ گەڵاڵی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت "حکومەتێک لە کۆتا کۆبنەوەی وەزارتی دارایی راسپاردبێت، 13 جۆر دەرماڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی و کارەبا و خوێندنی باڵا و داد و ھێزەکانی ناخۆ بە ناوی چاکسازی ببڕێیت، پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشه‌".

باسی لەوەشكردووە " حکومەتێک لە 20 ملیۆن دۆلاری خێرخوازان نیوەی بخوات، حکومەتێک 10 تریلۆن دیناری داھاتی سالێکی دیار نەبێیت، هەروەها حکومەتێک نیوه‌ی داهاتی فرۆشی نه‌وتمان به‌ناوی‌ كرێی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌وه‌ لێ وون بكات، پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشە".

لای خۆیەوە شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "شتێكی فەرمی لە بەردەست نییە لە بارەی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران، بەڵام بەپێی یاسای چاكسازی كە زۆرینەی دەسەڵات پەسەندیان كرد لە پەرلەمان حكومەت دەرماڵەكان دەبڕێت".

ئەوەشی خستەڕوو "حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی بڕیار لەسەر رێكخستنی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدات".

Qaiwan
Qaiwan