ئابووری
وەزارەتێك چاكسازی لە مووچە دەستپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایكردووە پێداچوونەوە و رێكخستن بۆ تەواوی دەرماڵە و خزمەتى فەرمانبەران وەزارەتەكەی بكرێت لە چوارچێوەی هەوڵەكانی چاكسازی.
كەمال محەمەد، وەزیری كارەبا رایگەیاند "لەگەڵ لێژنەی باڵای چاكسازیی لەوەزارەت و لیژنەی چاكسازیی كارەبا لە پارێزگاكان كۆبووەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا وەزیری كارەبا جەختی لەسەر خێرا جێبەجێكردنی كارەكانی لێژنەی باڵای چاكسازیی كردووە".
هەروەها دەڵێت " لەماوەی 45 رۆژدا دەست بەپێداچوونەوەو چاكسازیی لە هەژماركردنەوەی خزمەت و پێداچوونەوە بە دەرماڵە و دۆسێی فەرمانبەران و رێكخستنەوەیان بكرێت".
بیروڕا



