ئابووری

خشتەی مووچەی هەفتەی داهاتوو بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی مووچەی هەفتەی داهاتوو بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا-

بەپێی هەندێ زانیاری كە بڵاوكراوەتەوە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتێك بكرێت.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، بڕیارە سبەی پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی مووچە بڵاوبكاتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ بكرێت.

لای خۆیەوە سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامان لەو بارەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگاداری ئەوە نین بۆ هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش بكرێت و ئەگەریش هەیە مووچەمان دوابكەوێت".

مەودا میدیا پەیوەندی بە ئاریان محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی كار كرد بەڵام وەڵامی پەیوەندیەكانی نەدایەوە.

Qaiwan
Qaiwan