ئابووری

نرخی نەوت هاڕەی كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت هاڕەی كرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە دابەزینی تۆماركرد دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو بەردەوامبوو لە بەرزبوونەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئۆیڵ پرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایار، نرخی یەك بەرمیل نەوتی جۆری برێنت بۆ 29 دۆلار و 90 سەنت دابەزیووە.

هەروەها "نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی بەرزبوونەوەی تۆماركردووەو یەك بەرمیل بە 25 دۆلار و 82 سەنتە".

دابەزینی نەوت كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەبێت بەهۆی ئەوەی بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.
Qaiwan
Qaiwan