کوردستانی

چەند بڕیارێکی تایبەت بە خوێندکاران درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند بڕیارێکی تایبەت بە خوێندکاران درا
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانیستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکى گرنگی دەرکرد تایبەت بەو خوێندکار و قوتابیانەى زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە لە دەرەوەى وڵات لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەمڕۆ لە نوسرواێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانیستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە دواى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناو ئەو لێکەوتانەى کە لە ئەنجامدا هاتە ئاراوەو گەڕانەوەى ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن و، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و بەپێى ئەو دەسەڵاتانەى پێماندراوە ئەم بڕیارانەى خوارەوەمان دەرکرد:

1-وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەنێت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى کە زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە ئەو ماوەیەى کە لە ناوەوەى وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە بۆیان ئەژمار دەکرێت و دەخرێتە سەر ماوەى مانەوەیان لە دەرەوەى وڵات کە  تیایدا دەخوێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواکارى و بەڵگەنامەى فەرمى پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن.

2-سەبارەت بەو قوتابى و خوێندکارانەى کە گەڕاونەتەوە زانکۆکانیان پرۆسەى خوێندنیان ڕاگرتوەو بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە ئەوا لە دواى دەستپێکردنەوەى خوێندنیان ماوەى مانەوەیان لە ڕاگرتنى خوێندنیان زیاددەکرێت بۆ ماوەى خوێندن و مۆڵەتى خوێندنەکەیان.

3-ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە بەردەوامن لە خوێندن و خوێندن لە زانکۆکانیان رانەگیراوە ئەوا بەپێى یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکان مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan