ئابووری
عیراق قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی وەردەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
 
            مەودا میدیا-
بانكی نێوده‌وڵه‌تی رایدەگەیەنێت ره‌زامه‌ندیان نیشان داوە، كه له بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا قەرز بداتە وەزارەتی تەندروستی عیراق کە بڕەکەی 33 ملیۆن دۆلارە و بە دوو قۆناغ دەداتێ، بەمەبەستی كڕینی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و تیشك و قه‌ره‌وێڵه و  ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بەكارمهندانی ته‌ندروستی.

ئەمڕۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی كرده‌وه و رایگەیاند "بەمەبەستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای و بۆ كڕینی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و تیشك و قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆش بڕیاری داوه حه‌وت ملیۆن  و 800 هه‌زار دۆلار قه‌رز بدات به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە "قۆناغی دووه‌می پێدانی قه‌رزه‌كه بڕی 25 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلاره كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی فیدراڵی عیراق به‌مه‌به‌ستی ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بەكارمهندانی ته‌ندروستی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كان و پێویستییهكانە".
بیروڕا