کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دەیانەوێت پێش جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکەن ئاماژە بەوەشدەکات بۆ مانگەکانی داهاتوو مووچە بەپێی داهاتی هەرێم رێکدەخەن.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "ئەوەی لە بەردەستماندابێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی تەرخان دەکەین، بۆ مانگەکانی داهاتوو مووچە بەپێی داهاتی هەرێم رێکدەخرێتەوە".
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد "دەمانەوێت پێش جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "گفتوگۆکانمان لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەغدا، هەروەها پابەندین بەپێی دەستوور داهاتی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا دەکەین".