عیراقی
عیراق.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا سێ هەزار کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 119 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ سێ هەزار و 32 کەس بەرزبووەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 119 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 3 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە و 60 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، سێ هەزار و 32 کەس تووشبوون و هەزار و 966 کەس چاکبوونەتەوە و 115 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.