کوردستانی

سەبارەت بە پێدانی زه‌كات‌ و سه‌رفیتره‌ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە پێدانی  زه‌كات‌ و سه‌رفیتره‌ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان لێدوانێکی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڵاوبووە سەبارەت بە پێدانی سەرفیترە و زەکات بە حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێتیی زانایان لەو بارەیەوە روونکردنەوە دەدات.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "له‌ شه‌وی رابڕدووه‌وه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێدوانێك به‌ناوی به‌رێز د. عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڵاوبووەته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ وتویه‌تی، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌م زه‌كات‌و سه‌رفیتره‌ بده‌ن به‌ حكومه‌ت".

ئاماژە بەوەکراوە "لێره‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كی روونده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌و قسانه‌ دوورن له‌ راستی‌ و به‌هیچ شیوه‌یه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان قسه‌ی له‌و شێوه‌ی نه‌كردووه"‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان