کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری ئەم هاوڵاتییانە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بۆردە خۆراکەوە بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار خوارد بۆ هاوڵاتییان هەژار دەکڕێت و بەسەریاندا دابەش دەکات، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت "دابەشکردنی ئەم سەبەتەی خۆراکە بە میکانزمێک دەبێت لەرێگەی پارێزگاکان و یەکە ئیدارییەکانەوە.
سەردار قوربانی برایم، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆردی خۆراک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دامەزراوە، سەرۆکی ئەم بۆردە وەزیری بازرگانی و پیشەسازییە، بەڵام سەرجەم کارەکان پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی کارەکانیاندا ئەو بۆردە توانی بای 10 ملیۆن دۆلار خۆراک بكڕن کە پێکهاتووە، لە دۆشاو و نیسک و ئارد و زەیت".
ئەوەشی خستەڕوو "دابەشکردنی ئەم سەبەتەی خۆراکە بە میکانزمێک دەبێت لەرێگەی پارێزگاکان و یەکە ئیدارییەکانەوە بەسەر هاوڵاتییە هەژارەکاندا دابەش دەکرێت".