کوردستانی
زانیاری نوێ لەسەر تەندروستی کامیل عەبدولقادر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کامیل عەبدولقادر، ئەو بەرکەوتوەی چەکی کیمیایی کە ماوەی 32 ساڵ بە دەست ئازاری سییەکانیەوە دەناڵێنێت هەفتەی رابردوو نەشتەرگەری چاندنی سییەکانی لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ ئەنجامدرا.
دوای یەک هەفتە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەی، کامیل عەبدولقادر دەڵێت "تەندروستیم زۆر باشەو پزیشکەکانم دڵنیاییان داوە لە سەرکەوتنی نەشتەرگەریەکەی و بەرەو باشتر دەچم".
هەروەها وتویەتی "بەرە بەرە بەرەو باشبوون دەچم و پزیشکەکانم پێیان راگەیاندوم کە زۆر قسەو گفتوگۆ نەکەم تا بە تەواوی تەندروستم باش بێت و ئاسایی دەبمەوە".
ماوەی نزیکەی دوو ساڵە کامیل لە وڵاتی ئەڵمانیایە و چاوەڕێی سی کەسێکی خۆبەخشی کرد بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ بکرێت و بۆی بچێنن، بڕێ نەشتەرگەری و مانەوەی لە نەخۆشخانەکەی لە ئەستۆی وڵاتی ئەڵمانیا بووە.