کوردستانی
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پەیامێکی توند بۆ پارتی دەنێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەپامێکی توند ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت "بۆچی تۆقیوون"، ئاماژە بەوەش دەکات هەر كه ناوی لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداری و دارایی دێت یه‌كسه‌ر سلێمانی و ئیدارەکەی بەکۆمەڵێک قسەی پڕوپوچ تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پەیامەکەیدا دەڵێت "ئایا به‌ڕاست پێدانی ده‌سه‌ڵات بەپارێزگارێک بۆ دامه‌زراندنی چوار باخه‌وان بۆ ئاودانی گوڵ و دار و سه‌وزایی جه‌زره وەسەتی شەقامەکانی سلێمانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ (سه‌رۆكی حكومه‌ت و چوار وه‌زیر) ئه‌و هه‌موو دڵەڕاوكێیه ئه‌هێنێ ؟!".
ئاماژە بەوەش دەکات "ئه‌رێ خه‌رجكردنی موسته‌حه‌قاتی بودجه‌ی پارێزگایه‌ک به‌بێ ناردنی ده‌یان نامه‌ی پاڕانه‌وه و ڕجا و تكا بۆ پایته‌خت پێویستی به‌و هه‌موو پڕوپاگه‌نده بێ سه‌روبه‌ره هه‌یه ؟!، هه‌ر به‌ڕاست ئایا هه‌ڵگرتنی ئه‌و هه‌موو ڕۆتینه ئیدارییه و ئاسانكاری لەپێناو باشتر ڕایی كردنی ئیش و كاری هاووڵاتیاندا ئه‌و هه‌موو له‌رز و تایه‌ی ئه‌وێت ؟!".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە "لەسەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ، یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختی لەسەر هاوبەشی ڕاستەقینە و لامەرکەزییەتی کارگێڕیی و دارایی و پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و هاوبەشی فیدراڵی کردەوە و هەرئەوەش بووە هۆی پێکهێنانی کابینەکە ، بەڵام لەدوای تێپه‌ربوونی سیانزە مانگ بەسەر پێکهێنان و دەستبەکاربوونی ئه‌م كابینه‌یه و لە بەرواری 5/5/2020 ئەنجومەنی وەزیران لەپەیامێکیدا جەختی لەسەر کارکردن بۆ چەسپاندنی لامەرکەزیەتی ئیداریی کردەوە ، بەجۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی بەپێی یاسا ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش لە ژێر چاودێری سەرۆکایەتی حکومەتدا ".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەشڵێت "به‌مه‌ش هەلهەلەی بۆ عەدەم تەرکیزی ئیداریی لێدا و لامه‌ركه‌زییه‌ته دارایی و کارگێڕییه ڕاستەقینەكه له‌سایه‌ی ئیجماعێکی حیزبی کاتی پشتبەست بەبڕیارێکی خودی خۆی ، نەک پڕۆژە یاسایەکی تۆکمەی دەستوری قوت ئه‌درێت ..!! ئه‌وكاتیش ئه‌بێ بڵێین سه‌د ڕه‌حمه‌ت به حوکمە زاتیەکەی سەردەمی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ ، كه هه‌م دەسەڵاتی زیاتری بەخشی بوو بەپارێزگاکان و هه‌میش پشت بەستوو بوو بە یاسایەک نەک به بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ..!!".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هه‌ر بۆیه‌ش له پێناو (جێبه‌جێنه‌كردنی لامه‌ركه‌زییه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی پشت به‌ستوو به یاسا) هەر كه ناوی لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداری و دارایی دێت یه‌كسه‌ر سلێمانی و ئیدارەکەی بەکۆمەڵێک قسەی پڕوپوچ تۆمه‌تبار ده‌كرێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی سلێمانی ئه‌و سیستمه‌ی له فه‌زاوه هێنابێت و ئاخیری دنیا بێت ، ئه‌م باس له کێڵگەی غازی كۆڕمۆر ده‌كات و ئه‌و خه‌یاڵی بۆ نەوتی گەرمیان ده‌چێت و ئه‌وه‌كه‌ی تر به‌بڕینی كاره‌با له‌هه‌ولێر ئه‌یبینێت ، ئه‌م ئه‌یخاته چوارچێوه‌ی دابه‌شكردنی كوردستانه‌وه و ئه‌و به دوو ئیداره‌یی له‌قه‌ڵه‌می ئه‌دات و ئه‌وه‌ى تریش بە باسی مه‌ترسی نه‌مانى قه‌واره‌ى جوگرافیی هه‌رێم ده‌رخواردى خه‌ڵكى ده‌داته‌وه ..!!".
لە پەیامەکەشدا هاتووە "لێره‌دا به گرنگم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بخرێتە بەر دیدی داواکارانی لامەرکەزییەت، کە خواستی ئێمە لامەرکەزییەتێکی دارایی و کارگێڕیی ڕاستەقینەی مۆدێرنە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم ، کە دەسەڵاتەکانیان بەشێوەیەکی ئاسۆیی هاوشانی حکومەت بێت ، نەک ملکەچ و بندەستی بڕیاری مەرکەز ، کە هه‌میشه پشت بە کۆدەنگیی حیزبی کاتی و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ببه‌ستێت و بەشێوەیەکی کاتی هەندێک لە دەسەڵاتەکان بە پارێزگاکان ببەخشێت و هاوشێوەی شمشێرەکەی (دیمۆکلیس) لەژێر ڕەحمەتیدا دەسەڵاتەکانیان پەیڕەو بکەن و هەرکات وویست و کۆدەنگی حزبی کاتی نەما ملی پارێزگاکان بپەڕێنێت ..!!".
راشیگەیاندووە "ئه‌وه‌ش زۆر چاوه‌ڕوان كراوه له هه‌رێمێكدا كه جۆر و سیستمی حوكمڕانیه‌كه‌ی بووه‌ته گه‌وره‌ترین مه‌ته‌ڵ ، خۆم زۆر جار به‌سیستمی وه‌یخڕ پاشایه‌تی ناوی ئه‌به‌م، به‌ڵام ئگه‌ر ڕاستتان ئه‌وێت هێشتا هه‌ر سیستمه‌كه‌ی وه‌یخڕ پاشا دیموكراسییانه‌تر و ڕوونتر ئه‌بینم ، خۆ هه‌ر هیچ نه‌بێت جارجار له‌ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كانیدا ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ (سه‌قه‌ندوس)ی وه‌زیر ، بۆیه هیچ به‌لامه‌وه سه‌یر نیه له سیستمێكی هاوشێوه‌ی وه‌یخر پاشایدا هه‌ندێك په‌رله‌مان به دیوه‌خانی ماڵی باوكیان بزانن و له لامه‌ركه‌زییه‌تیش بتۆقن ..!!".