کوردستانی

هۆشداری دەدرێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری دەدرێتە حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە و مامۆستایانیش هۆشداری دەدەنە حکومەت و دەڵێن "بایکۆتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەکەین".

ئاری عیزەدین، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە هەر وەک جارانی پێشوو هەماهەنگیمان هەیە لەنێوان مامۆستایانی هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان زۆرکات بڕیاری بە کۆمەڵ دەدرێت، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوبەری قوتابخانەکان دوو بڕیارن دا".

سەبارەت بە بڕیارەکان وتی "بڕیای یەکەم ئەوەیە کە 30 رۆژ جارێک مووچەی مامۆستایان دابەشکرێت، هەروەها بڕیاری دووەمیش تاوەکو 1ی 6 دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو مووچە مامۆستایان دابەش بکات".

ئاری عیزەدین ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر ئەو داواکاریانەی مامۆستایان جێبەجێ نەکرێن ئەوا بایکۆتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەکرێت، هەروەها ئێمەش وەک مامۆستایانی گەرمیان پاڵپشتی داواکارییەکانی مامۆستایانی سلێمانین و رۆژی شەممەش بڕیاری کۆتایی دەدەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان