عیراقی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران هۆکاری دیارینەکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران هۆکاری دیارینەکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

کات تێپەڕ دەبێت تاوەکو ئێستا سەرۆک کۆماری عیراق هیچ کەسێکی دیاری نەکردووە بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا  میدیای راگەیاند "بەردەوام کۆبوونەوە هەیە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان و سەرۆک کۆمار دەکەونە رێککەوتن لەسەر کەسێک بۆ ئەوەی حکومەتی نوێ پێکبهێنێت، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە دووبارە بڕیار دەگۆڕێت".

شیروان میرزا وتیشی "گرفت لێرەدا ئەوەیە کە شتێکی روون نیە بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیران، هەروەها ئەمڕۆ چاوەڕێی بڕیاری سەرۆک کۆمار دەکەین بۆ بڕیار دان لەسەر ئەسعەد ئەلعیدانی، کە کاندیدی کوتلەی بونیادە".

سەبارەت بەهۆکاری دواکەوتنی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکرد "هۆکاری سەرەکی ئەوەیە ئەو کاندیدەی خۆپیشاندەران دەیانەوێت کوتلە سیاسییەکان پێی رازی نین بەپێچەوانەوەشەوەئەوەی کوتلە سیاسییەکان دیاری دەکەن خۆپیشاندەران نایانەوێت، هەروەها لە ئێستاشدا خۆپیشاندەران هیچ کاندیدێکیان نیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان