عیراقی
مستەفا کازمی: پێویستە دەزگای دژە تیرۆر لە ململانێی سیاسی دوور بخرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی بارەگای دەزگای دژە تیرۆر، کرد و هەوڵ و قوربانییەكانی ئەم دەزگایە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئەو سەركەوتنانەی لەسەر دەستی هێزە سەربازیی و ئەمنییەكان بەدەست هاتوون بەرز نرخاند.

نوسینگەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی ئایاری 2020 کازمی سەردانی دەزگای دژە تیرۆر کردووە و لەگەڵ عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆكی دەزگاكە و ژمارەیەك ئەفسەر و كارمەندانی ئەم دەزگایە کۆبووەتەوە، جەختی لە گرنگی پاراستنی سەربەخۆیی ئەم دامەزراوە نیشتمانییە كردۆتەوە، جەختیشی لە پتەوكردنی هێز و رۆڵی ئەم دەزگایە لە پارێزگاریكردن لە وڵات كردووەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عیراق راشیگەیاندووە "كە پێویستە دەزگای دژە تیرۆر لە ململانێی سیاسیی دووربخرێتەوە، ئاماژەشی بەو ئاڵنگارییانە داوە كە لەڕووی ئەمنییەوە رووبەڕووی عیراق بوونەتەوە، هەروەها پێویستە بەهەموو توانایەكەوە بەرەنگاری پاشماوەی تیرۆریستانی داعش ببینەوە و هەموو هەوڵ و پیلانەكانیان تێكبشكێنرێن".