عیراقی
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق هەڵکشا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 111 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون وهیچ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار نەکراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ سێ هەزار و 143 کەس بەرزبووەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 111 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان نەبووە و 62 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، سێ هەزار و 143 کەس تووشبوون و دوو هەزار و 28 کەس چاکبوونەتەوە و 115 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.