ئابووری
بە دەیان تەن خواردنی ژەهراوی و مەترسیدار دەستی بەسەردا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی و هەولێر لە هەڵمەتێكدا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر لە برنج و جگەری بەستوی ئێرانی گرت كە ژەهراوی بوون و شیاوی خواردن نەبوون.
هاوڕێ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند " به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌كه له ناوچه‌ی كانی به‌ردینه‌ی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 10 تۆن برنجی رووسیدا ده‌گرێت"
وتیشی "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كه تێبینی هه‌بونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان له‌ناو برنجه‌كه‌دا كراوه، پاش پاككردنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه‌ی به نرخی برنجی كوردی له‌بازاڕ و سه‌رشه‌قامه‌كان ساغده‌كرێته‌وه".
لە لایەكی ترەوە لیژنەكانی قائیمقامیەتی هەولێر دەستیان بەسەر زیاتر لە 10 تەن جگەرەی مریشكی قەدەغەكراو گرتووە كە شیاوی خواردن نەبووە و ماوەكەی بەسەرچووە، هاوكات ئەو جگەرە لە ئێرانەوە هاوردەكراوەو ڕێگەپێدراو نییە.
بیروڕا



