ئابووری
هۆکاری گران بوونی نرخی مریشك ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماوەی دوو رۆژە نرخی مریشك بەشێوەی بەرچاو گران بووە و هۆكارەكەشی بۆ رەوانەكردنی مریشك بۆ ناوچەكانی خوار و ناوەڕاستی عیراق دەگەڕێتەوە و كەمبوونەوەی مریشك لە ناوخۆ.
نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگا سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو نرخی مریشك لە هۆڵەكانەوە بۆ یەك كلیۆ بە دوو هەزار و 500 دینار خراوەتە بازاڕەوە و بە دڵنیایەوە لە دوكانەكان گرانتر دەفرۆشرێت و پارەی دەخرێتەسەر".
وتیشی "ئێستا مریشك رەوانەی شارەكانی عیراق دەكەین، گرانبوونی مریشكیش پەیوەندی بە كەمی بەرهەم و زۆری خواست هەیە".
بەپێی بەدواداچوونەكان لە دوكانەكانی مریشك فرۆشتن یەك كیلۆ مریشك بۆ سەرو 3 هەزار دینار بەرزبووەتەوەو یەكێك لە هۆكارەكانیش ئەوەیە بەرەو جەژن نزیك دەبینەوەو خواستی زۆری لەسەرە و لە رەمەزانیشدا خواست زیاتر دەبێت لەسەری.