ئابووری

نرخی نەوت ئاگری بەرداوەتە بازاڕ

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت ئاگری بەرداوەتە بازاڕ
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكان بەرزبوونەوەی تۆماركرد دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو نرخەكەی دابەزینی تۆماركرد.

بەپێی هەواڵێكی ئینڤێستینگی ئەمریكی "ئەمڕۆ هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوتی جۆری برێنت بۆ 32 دۆلار بەرزبووەتەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكیش بۆ سەرو 28 دۆلار بەرزبووەتەوە".

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە دوو رۆژی رابردوو نرخەكەی دابەزی، هاوكات بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەبێت بەهۆی ئەوەی بۆ مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەسترێت.

Qaiwan
Qaiwan