کوردستانی
مەسرور بارزانی دەچێتە بەغدا بۆ هێنانەوەی مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چاوەڕوان دەكرێت ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكاتەوە بەمەبەستی بەردەوامی گفتوگۆكان و رێككەوتن لەگەڵ بەغدا.
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو دووجار شاندی هەرێمی كوردستان كە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت سەرۆكایەتی شاندەكەی كردوە سەردانی بەغدایان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و حكومی كۆبوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم بچێتەوە بەغدا بەڵام ئەمجارە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت، سەرۆكایەتی شاندەكە دەكات و دەیەوێت رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بەغدا بكات بە ئامانجی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لە لایەن بەغداوە راگیراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، سەرۆكی حكومەت دەیەوێت بە بەغدا بڵێت، تەواوی نەوتی هەرێم كە 250 هەزار دیاریكراوە، رۆژانە بیداتە بەغداو لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم و خاڵە سنورییەكان.
مەسرور بارزانی، بۆ رزگاربوونی لەو دۆخەی ئێستا كە كابینەكەی تێی كەوتووە دەیەوێت هەرچۆنێك بێت لەگەڵ بەغدا رێككەوتن بكات، چونكە تائێستا نەیتوانیوە مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران بدات و ناڕەزایەتییەكی زۆریش لە لایەن فەرمانبەران و مامۆستایانەوە هەیەو ئەگەر خۆپیشاندانی سەرتاسەری هەیە.