عیراقی

داعش دووبارە هێرشی کردەوە.. کوژرا و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش دووبارە هێرشی کردەوە.. کوژرا و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە دوو ھێرشی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سەر ھێزەكانی عیراق سەربازێك و شەش چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و ژمارەیەك چەکداری دیكەش برینداربوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشکرای کرد "شەوی رابردوو لە هێرشێکی داعش بۆ سەر بازگەیەک لە نزیک قەزای دوجەیل، پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو".

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە هێرشێکی دیکەشدا لە گوندی مەیتە لە نزیک عوزێم لە باکووری دیالە، چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەم ماوەیە جموجوڵی چەکدارانی داعش لە عیراق و ناوچە دابڕێنراوەکان زۆر زیادی کردووە و چەندین هاوڵاتی سڤیل و پێشمەرگە و سەربازانی عیراق کراونەتە ئامانج.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان