کوردستانی

برینداربوون و گیان لەدەستدانی شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


برینداربوون و گیان لەدەستدانی شەش کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان
مەودا میدیا-

 لە ماوەی رۆژانی رابردوودا لانیکەم شەش کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی هەورامان و شنۆ و چالدێران لە کاتی کۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە و یان بریندار کراون،یەکێک لەو کۆڵبەرانە بەیانی ئەمڕۆ کەوتووەتە ناو رووبارێکەوە و خنکاوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2020 کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری کەوتووەتە ناو رووباری گادەر و گیانی لە دەستداوە، ئەو کۆڵبەرە تەمەن 25 ساڵە و ناوی "ئارام مەولوودی"، خێزاندار بووە و تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، دوێنی هەینی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە ملەی تەتەی هەورامان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

هەروەها، رۆژی چوارشەممە 13ی ئایاری 2020 هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە بەرزاییەکانی گوندی مادلووی چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بریندار بوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان